155 ملیۆن دینار بۆ دهۆک خەرج كرا

بۆ ژمارەیەک پرۆژە لە سێکتەری ئاو

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی سێكتەری ئاو لە سنووری شاری دهۆك و دەوروبەری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوار فەرمانی وەزاری خۆیدا، گوژمەی نزیكەی 155 ملیۆن دیناری لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك خەرج كرد.

پرۆژەكان بریتین “پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەی ئاو لە سێمێل و گوندی دێرەشێ لە ئامێدی و پرۆژەی ئاوی گوندی بافیان لە شێخان و پرۆژەی ئاوی گوندی قومرێی ناحیەی كانی ماسێ”.

هەروەها دانانی هێڵی بۆری ئەسلین لە شاری دهۆك و دابینكردنی كلۆر بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆك و چەند پرۆژەیەكی دیكە لە سنووری شاری دهۆك و دەوروبەری، بەشی دیکەی پرۆژەکەن.

https://www.facebook.com/1491410667793969/posts/3063786670556353/

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$108.25 $1.61 1.47%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$97.72 $1.30 1.31%
زێڕ
$4,181.30 $0.2 0.00%
پای
$0.078 $0.0019 2.37%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.52 $0.00000000000000 0.00%
یەک ئۆنسە زیو
$51.51 $0.41 0.79%
گازی سروشتی
$3.16 $0.039 1.25%
گازۆلین
$3.11 $0.038 1.20%
ئەلەمنیۆم
$3,107.00 $13.50 0.44%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.66 $0.062 1.31%