عێراق سێیەم گەورە هاوردەکارى کاڵا و شمەکى تورکییە

لە مانگى هەشتدا بە بەهاى نزیکەى 1.3 ملیار دۆلار هاوردەى هەبووە

ئاستى هەناردەى تورکیا بۆ وڵاتان بە ڕێژەى 13.1% بەرزبووەتەوە، عێراقیش سێیەم گەورە کڕیارى کاڵا و شمەکى ئەو وڵاتە بووە.

بەگوێرەى ئامارێکى دەستەى ئامارى تورکیا، مانگى ئابى ئەمساڵ، تورکیا بە بەهاى 21 ملیار و 337 ملیۆن دۆلار، کاڵا و شمەکى هەناردەى وڵاتانى جیهان کردووە.

لە ئامارەکەى دەستە تورکییەکەدا هاتووە، هەر لەو مانگەکدا، عێراق بە بەهاى یەک ملیار و 258 ملیۆن دۆلار ڕیزبەندى سێیەمى وڵاتانى گرتووە لە ڕووى هاوردەکردنى کاڵا و شمەکى تورکییەوە.

لە ڕیزبەندى یەکەم و دووەمى گەورە هاوردەکارانى کاڵا و شمەکى تورکی، ئەڵمانیا بە یەک ملیار و 664 ملیۆن دۆلار و ئەمریکا بە یەک ملیار و 483 ملیۆن دۆلار دێن.

تورکیا ئاستى هاوردەکردنیشی لە مانگى هەشتدا بە ڕێژەى 40.4% زیادى کردووە و بە بەهاى 32 ملیار و 531 ملیۆن دۆلار، پێداویستى هاودەى وڵاتەکەى کردووە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$96.08 $0.26 0.27%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$88.92 $0.18 0.20%
زێڕ
$3,887.60 $2.30 0.06%
پای
$0.069 $0.00042 0.61%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.50 $0.02 0.02%
یەک ئۆنسە زیو
$44.13 $0.99 2.19%
گازی سروشتی
$3.24 $0.098 2.93%
گازۆلین
$2.60 $0.033 1.27%
ئەلەمنیۆم
$3,110.25 $25.25 0.81%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.31 $0.02 0.47%