دۆسییەى نەوت و گازى هەرێم لەسەر مێزى گفتوگۆى وەزارەتى نەوتى عێراقە

گەڕى سێیەمى کۆبوونەوەکان لەبارەى نەوت و گازى هەرێم تاوتوێ کرا

وەزارەتى نەوتى عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، دۆسییەى نەوت و گازى هەرێمى کوردستانى تاوتوێ کردووە و ڕایگەیاندووە، “ئەو دۆسییەیە لەسەر مێزى گفتوگۆدایە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرای کردووە، بە ئامادەبوونى ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق، گەڕى سێیەمى کۆبوونەوەکانى نێوان وەزارەتى نەوت و کۆمپانیاى نەوتى نیشتمانیی عێراق بەڕێوەچوو، “دۆسییەى نەوت و گازى هەرێم، گفتوگۆى لەبارەوە کرا”.

وەزارەتەکە ئەوەشى خستوەتەڕوو، لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەبارەى “بەڕێوەبردنى کەرتى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى دەستوور بە باشترین شێوە”.

لەو کۆبوونەوەیە، “شارەزا و پسپۆڕى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی لەبوارى نەوت و وزە و دەستوور ئامادە بوون، لەگەڵ ستافێکى چاودێریی دارایی”، وەک وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەى پێکردووە.

ئەوەشى ئاشکراکردووە، “گفتوگۆ لەبارەى گرێبەستەکانى ئێستا و داهاتى هەرێم کراوە، تێبینیی پیشەیی و گرێبەستى و دارایی و یاسایی تۆمار کراوە”.

https://www.facebook.com/IhsanIsmaael/posts/367101518756276

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$96.08 $0.26 0.27%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$88.92 $0.18 0.20%
زێڕ
$3,887.60 $2.30 0.06%
پای
$0.069 $0.00042 0.61%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.50 $0.02 0.02%
یەک ئۆنسە زیو
$44.13 $0.99 2.19%
گازی سروشتی
$3.24 $0.098 2.93%
گازۆلین
$2.60 $0.033 1.27%
ئەلەمنیۆم
$3,110.25 $25.25 0.81%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.31 $0.02 0.47%