چاوگی پاركەكانی هەولێر “نەمامگەی نموونەیی”

ساڵی پار 75 هەزار دار و 100 هەزار گوڵی بەرهەم هیناوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، “ئێرە چاوگی پارکەکانی هەولێرە، نەمامگەی نمونەیی”.

ئەم نەمامگەیە، تەنیا لە ساڵی پاردا 75 هەزار دار و 100 هەزار گوڵی بەرهەم هیناوە و لە پارك و باخچە و ناوەندی شەقامە گەورەكاندا چێندراون و پایتەختی كوردستانیان پێ ڕازێندراوەتەوە.

پێشبینی دەكرێت بۆ ئەمساڵ، بەرهەمەكەی زیاتر بێت، چونكە تەنیا لە ماوەی مانگ و نیوێكی ئەمساڵدا، 31 هەزار دار و 75 هەزار گوڵی بەرهەم هێناوە، وەک وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە.

کۆی هەموو نەمامگەکانی هەولێر، لە ساڵی پاردا 100 هەزار دار و 250 هەزار گوڵیان بەرهەم هێناوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$96.08 $0.26 0.27%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$88.92 $0.18 0.20%
زێڕ
$3,887.60 $2.30 0.06%
پای
$0.069 $0.00042 0.61%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.50 $0.02 0.02%
یەک ئۆنسە زیو
$44.13 $0.99 2.19%
گازی سروشتی
$3.24 $0.098 2.93%
گازۆلین
$2.60 $0.033 1.27%
ئەلەمنیۆم
$3,110.25 $25.25 0.81%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.31 $0.02 0.47%