کۆرۆنا کاریگەری لەسەر فرۆشی کۆندۆم هەبووە

فرۆشی گەورەترین کۆمپانیای ئەو بوارە بە ڕێژەی 40% دابەزیوە

گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنی کۆندۆم، ئاشکرای کردووە، فرۆشی کۆندۆمەکانیان بە ڕێژەی 40% کەمی کردووە.

کۆرۆنا تەنها کاریگەری لەسەر پێداویستییە سەرەکییەکان نەبووە، بەڵکو کاریگەری لەسەر فرۆشی پێداویستییە سێکسێکانیش هەبووە وەک، گەورەترین کۆمپانیای ئەو بوارە ئاشکرای کردووە.

کۆمپانیای karex Berhadی مالیزی کە گەورەترین بەرهەمهێن و فرۆشیاری کۆندۆمە لە جیهاندا و ساڵانە 5 ملیار و 500 ملیۆن کۆندۆم دەفرۆشێت، دەڵێت، خواست لەسەر بەرهەمەکانیان کەمی کردووە.

کۆمپانیا مالیزییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کۆرۆناوە، فرۆشی کۆندۆمەکانیان 40% کەمی کردووە.

گوا میا کیەت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کارێکس، ڕایگەیاندووە، کۆرۆنا کاریگەری لەسەر پیشەسازیی سێکسی هەبووە، بەهۆی کەرەنتین و داخستنی ئۆتێل ومۆتێلەکان.

کۆمپانیا مالیزییەکە بە ناچاری، دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی دەستکێشی پزیشکی و بابەتە پزیشکییەکانی دیکە، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە بەهۆی دابەزینی فرۆشی کۆندۆم پێیقن گەیشتووە.

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$108.43 $1.43 1.30%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$98.20 $0.82 0.83%
زێڕ
$4,190.00 $8.90 0.21%
پای
$0.078 $0.00211 2.64%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.52 $0.00000000000000 0.00%
یەک ئۆنسە زیو
$51.51 $0.41 0.79%
گازی سروشتی
$3.14 $0.098 3.03%
گازۆلین
$3.11 $0.03 0.95%
ئەلەمنیۆم
$3,103.25 $9.75 0.32%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.72 $0.0047 0.10%