ئێران.. ئامادەکاری بۆ دروستکردنى 4 ملیۆن یەکەى نیشتەجێبوون دەکرێت

لە سەدان شار زەوى ئامادەکراوە

لە 800 شارى ئێران زەوى ئامادەکراوە بۆ ئەوەى بە هاوڵاتییان بدرێت، بە مەبەستى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون.

ڕۆستەم قاسمى، وەزیرى ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران ڕایگەیاندووە، لە 800 شارى ئێران زەوى ئامادە کراوە بۆ ئەوەى بدرێت بە هاوڵاتییان بۆ ئەوەى 4 ملیۆن یەکەى نیشتەجێبوون دروست بکرێن.

وەزیرەکەى ئێران ئاماژەى بەوەشکردووە، “بۆ دروستکردنى ئەو یەکانەى نیشتەجێبوون، بیرمان لەوەکردووەتەوە قەرزێکى 400 ملیۆن تمەنى بدەین بە دانیشتوانى شارەکان و 250 ملیۆن تمەنیش بە گوندنشینەکان”.

قاسمى ئەوەشى خستوەتەڕوو، داوایانکردووە، بانکى خانوبەرەى ئێران لە شارەکان، هاوکاری و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان بکەن.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$104.19 $0.53 0.51%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$90.95 $0.9 0.98%
زێڕ
$4,210.60 $5.70 0.14%
پای
$0.082 $0.0004 0.48%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.52 $0.00000000000000 0.00%
یەک ئۆنسە زیو
$54.78 $1.33 2.49%
گازی سروشتی
$3.17 $0.046 1.43%
گازۆلین
$3.11 $0.044 1.40%
ئەلەمنیۆم
$3,161.50 $23.50 0.74%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.64 $0.101 2.13%