وەزیرى دارایی هەرێم 10 بڕیارى دەرکرد “بە ئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادكردنی داهات”

ڕەخساندنى "2 هەزار هەلى کار" لە گەرمیان

وەزیرى دارایی هەرێم لە گەرمیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەى سازکرد، لە ئەنجامدا 10 بڕیارى دەرکرد بە مەبەستى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى .

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، لە كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی گەرمیان، 10 بڕیاری “بە ئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادكردنی داهات” دەركرد، وەک لە ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى داراییدا هاتووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بڕیارەکانى وەزیری دارایی بریتین لە؛

1- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت.

2- بازرگانان ئازادن لە بازرگانیکردن و حساباتی ڕەسیدیان لەگەڵ ناکرێت.

3- لابردنی ڕەسید بۆ ھەمو ئەو بارانە كە لە دەروازەكان هاوردە دەكرێت.

4- پیاداچونەوە دەكرێت بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک.

5- پێداچونەوە بە لێخۆشبونی (202) ماددە کە حکومەتی عێراق لێخۆشبونی بۆ کردوە.

6- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دو بارە بونەوە هیچ بڕه‌ پارەیه‌ك وەرناگیرێت.

7- کرێی بارھەڵگرەکان مەرزی پەروێزخان ڕێکدەخرێتەوە.

8- پێداچونەوە بەکرێی پشكنینی كومپانیاكانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەروازەكان دەکرێت.

9- پێداچونەوە بە پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەكان.

10- لە سەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری دابینکردنی 200 دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان كە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن 2000 هەلی كار بۆ ناوچەی گەرمیان.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$96.08 $0.26 0.27%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$88.92 $0.18 0.20%
زێڕ
$3,887.60 $2.30 0.06%
پای
$0.069 $0.00042 0.61%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.50 $0.02 0.02%
یەک ئۆنسە زیو
$44.13 $0.99 2.19%
گازی سروشتی
$3.24 $0.098 2.93%
گازۆلین
$2.60 $0.033 1.27%
ئەلەمنیۆم
$3,110.25 $25.25 0.81%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.31 $0.02 0.47%