گوگڵ بۆ کارمەندەکانى: بگەڕێنەوە بۆ شوێنى کارەکانتان

بژاردەی کاری ئۆنلاین کۆتایی هاتووە؟

کۆمپانیاى گوگڵ، کۆتایی بە بڕیارێکى خۆى دەهێنێت لەبارەى کاکردنى کارمەندەکانى بە شێوەى ئۆنلاین.

بەگوێرەى هەواڵێکى تۆڕى سی ئێن بی سی-ى ئەمریکى، کۆمپانیاى گوگڵ داواى لە کارمەندەکانى کردووە، لە 4ى نیسانەوە بگەڕێنەوە شوێنى کارەکانیان و بژاردەى کارکردن لەماڵەوە کۆتایی پێهاتووە.

تۆڕە ئەمریکییەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، جۆن کەیسی، جێگرى سەرۆکى کۆمپانیاى گوگڵ ئیمەیڵێکى بۆ کارمەندانى کۆمپانیاکە کردووە، لەنێو ئێمەیڵەکەدا هاتووە، “دوو ساڵى درێژخایەن و قورس تێپەڕین لەوکاتەى کە زۆربەى کارمەندەکانمان لەماڵەوە کاریان دەکرد، ئێستاش دەتوانین دەست بکەین بە شێوازى کارى تێکەڵ”.

شێوازى کارى تێکەڵ، دابەشکردنى رۆژانى هەفتەیە لەنێوان کارکردن لە ماڵەوە بەشێوەى ئۆنلاین و کارکردن لە ئۆفیس و شوێنى کار.

بە وتەى کەیسی، لەکۆى 156 هەزار و 500 کارمەندى کۆمپانیاکەیان، تەنها 14 هەزاریان بڕیاریان داوە بەشێوەى ئۆنلاین و لەماڵەوە کار بکەن.

هەر کارمەندێکیش هێشتا ئامادەساز نەبێت بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە شوێنى کار، گوگڵ ڕێگاى داوە داواى کاتى زیاتر بکات لەماڵەوە بمێنێتەوە و خۆى ساز بکات.

کۆمپانیاکە پێشبینى ئەوەى کردووە، بەشێکى زۆرى کارمەندەکانى، ڕازى بن بەوەى لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ بچنەوە سەرکار و دوو ڕۆژەکەى دیکەى هەفتەکەش بە شێوەى ئۆنلاین کار بکەن.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$96.57 $1.26 1.29%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$91.09 $1.51 1.63%
زێڕ
$4,200.20 $31.80 0.76%
پای
$0.091 $0.00105 1.17%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.52 $0.02 0.02%
یەک ئۆنسە زیو
$55.30 $0.35 0.64%
گازی سروشتی
$3.04 $0.062 2.00%
گازۆلین
$3.13 $0.026 0.81%
ئەلەمنیۆم
$3,339.75 $68.25 2.00%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.40 $0.097 2.16%