ئەمریکا ناچار بە کشانەوە بکرێت عێراق چی بەسەر دێت؟

کاریگەرییە ئابورییەکانی مەترسیدارن

بیلال ڕەئوف

ئابوریناس و مامۆستای زانکۆ

ئەگەر سیاسیەكانی عێراق بەوریای مامەڵە لەگەڵ كشانەوەی هێزی شەڕكەری ئەمریكا نەكەن و ئەمریكا ناچار بكەن بەتەواوی بكشێتەوە ئەزانن چیمان بەسەر دێت؟..

بێ ئەملا و ئەولا 100 دۆلار بەرامبەر دەبێت بە یەک ملیۆن دینار و زیاتر، دەزانن ئەوەش واتای چی؟..

واتا گرانبوونی نرخی كاڵا و شمەك 10 هێندەی خۆی بەهۆی ئەوەی..

64 ملیار دۆلار یەدەگی بانكی ناوەندی عێراق لەبانكی فیدڕاڵیی ئەمریكایە و لەعێراق نییە.

داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق تائێستاش ڕۆژانە دەچێتە ئەژمارێكی عێراق لە بانكی فیدڕاڵیی ئەمریكا و ڕۆژانە لەوێوە دەدرێت بە عێراق.

تەواوی زێڕو دراوی قورس (بیانی) عێراق لە ئەمریكایە و لە بەغداد نییە.

ڕۆژانە لەداهاتی فرۆشتنی نەوت 200 ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاڕی عێراقەوە تا دۆلار بەرزنەبێتەوە، ئەوكات ئەوە نامێنێت و دۆلار دەفڕێت.

ئەمریكا بەتەواوی عێراق جێبهێڵێت، واتا وەستانی فرۆشتنی نەوتی عێراق كە 90%ی داهات پێك دەهێنێت.

ئەمریكا بەتەواوی عێراق جێبهێڵێت، واتا دەستگرتن و بلۆككردنی تەواوی یەدەگی عێراق لە دۆلار و زێڕ.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$109.86 $3.94 3.72%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$99.02 $2.52 2.61%
زێڕ
$4,181.10 $11.00 0.26%
پای
$0.08 $0.00079 0.97%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.52 $0.02 0.02%
یەک ئۆنسە زیو
$51.51 $0.41 0.79%
گازی سروشتی
$3.12 $0.12 3.71%
گازۆلین
$3.14 $0.065 2.09%
ئەلەمنیۆم
$3,093.50 $14.00 0.45%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.72 $0.069 1.48%