کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراوى عێراق لە ساڵى ڕابردوودا 75.6 ملیار دۆلار بووە

یەک ملیار و 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

جەگەر محەمەد

عێراق بە بەهای 75 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، نەوتى هەناردەى دەرەوە کردووە، وەک لە ڕاپۆرتێکى سۆمۆدا هاتووە.

کۆمپانیاى سۆمۆ، کە کۆمپانیایەکى نیشتمانییە و کارى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراقە، لە ڕاپۆرتى ساڵى 2021دا ئاشکرایکردووە، لەو ساڵەدا کۆى نەوتى هەناردەکراوى عێراق یەک ملیار و 100 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە کە 9.3% زیاترە لە ساڵى 2020، ناوەندی نرخى هەر بەرمیلێک 68 دۆلار و 62 سەنت بووە.

کۆمپانیاکە ئەوەشى خستوەتەڕوو، داهاتى نەوتى فرۆشراوى تەواوى ساڵەکە، 75 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەى داتاکانى سۆمۆ، 97%ى نەوتى هەناردە کراو لە بەسڕەوە بووە، 3.23%ى نەوتى عێراق لەڕێی بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردەى بازاڕەکانى جیهان کراوە.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$108.37 $1.49 1.36%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$98.18 $0.84 0.85%
زێڕ
$4,188.80 $7.70 0.18%
پای
$0.078 $0.00174 2.18%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.52 $0.00000000000000 0.00%
یەک ئۆنسە زیو
$51.51 $0.41 0.79%
گازی سروشتی
$3.15 $0.037 1.19%
گازۆلین
$3.11 $0.034 1.08%
ئەلەمنیۆم
$3,101.25 $7.75 0.25%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.70 $0.019 0.40%